Songtexte




نەکەن هاوڕێیانم
لەپەنجەرەی شەوی تاریک
مۆمێکی نوێ بە یادی من هەڵگیرسێنن
نەکەن لە ناو هاژەی یادگاریما
بە ناکامی خۆتان بێ بڕوا بگەوزێنن
بگەوزێنن
دڵەی پاساریم وای داوە لە شەقەی باڵ
لەسەر چڵی هیچ دار کەژێ
هیچ ئاسمانێ، گوێسەبانێ
ئۆقرە ناگرێ و هەڵنانیشێ
ئۆقرە ناگرێ، ئۆقرە ناگرێ
ئۆقرە ناگرێ و هەڵنانیشێ
ئازیز ئەمشەو گوڵی ڕەعنا
لە چاوانتا سەر دەردێنێ
بە ئاگا بە نەبا نیگای
پەپوولەیەک بسووتێنێ
ئازیز ئەمشەو گوڵی ڕەعنا
لە چاوانتا سەر دەردێنێ
بە ئاگا بە نەبا نیگای
پەپوولەیەک بسووتێنێ
چونکە ئەمشەو لەم گەڕەکە
نەرمە بایەک پۆستە دێنێ
نەرمە بایەک پۆستە دێنێ
زۆر ئەترسم بڕیارێکی
وەنەوشەیی بدرکێنێ
زۆر ئەترسم بڕیارێکی
وەنەوشەیی بدرکێنێ
بەڵام ئازیز ئەگەر باسی
مەرگی من بوو مەقیژێنە
نەکەی ئەشک سەرپۆش تەڕ کا
قژی خاوت مەژاکێنە
بەڵام ئازیز ئەگەر باسی
مەرگی من بوو مەقیژێنە
نەکەی ئەشک سەرپۆش تەڕ کا
قژی خاوت مەژاکێنە
نانا ئازیز نەکەی بگریت
هێشوو هێشوو خەندە بڕوێنی
هێشوو هێشوو خەندە بڕوێنی
باخی نیگاش بێ گەڵا کەی
دوا لاپەڕەی تەمەن بدڕی
باخی نیگاش بێ گەڵا کەی
دوا لاپەڕەی تەمەن بدڕی
باخی نیگاش بێ گەڵا کەی
دوا لاپەڕەی تەمەن بدڕی



Autor(en): Mulki Gshti, Traditional



Attention! Feel free to leave feedback.
Wird geladen
Wird geladen