Текст песни




دیسان عاشقان مەجلیسیان گرت
بەعام ناردیان ساقییان بانگ کرد
ساقی مەست بوو پیاڵەی پڕ کرد
ئامینێم تاقانەی دایێ
ڕەببی ساقی شووشەت کون بێ
جامی دەستت سەرەوبن بێ
بەڵکوو سوودێکت بۆ من بێ
ئامینێم تاقانەی دایە
ئامینێم ئامینێم ئامینێم
زیز مەبە یاری دووروڵات
پاییز ڕۆیی زستان داهات
بزەت بۆ من بۆتە ئاوات
ئامینێم تاقانەی دایێ
هاوین خەرمان لەبەر بایێ
شەماڵ کەوتووە زریان نایێ
هەڵیان بڕیم لە لەیلایێ
ئامینێم تاقانەی دایێ
ئامینێم ئامینێم ئامینێم
لە سابڵاغێ وەدەر کەوتم
لە گوڵەزەردان وەسەر کەوتم
وە دوای کۆچی لەیلا کەوتم
ئامینێم تاقانەی دایێ
گوڵ پەیدا بوون لە موکوریان
خونچە پشکووت بە بای زریان
دەستەی عاشقان بۆی دەگریان
ئامینێم تاقانەی دایە
ئامینێم ئامینێم ئامینێم



Авторы: Adnan Karim



Внимание! Не стесняйтесь оставлять отзывы.
Загрузка
Загрузка