Mikail - Minal Nebum Lyrics

Lyrics Minal Nebum - Mikail



ئەگەر عۆمری جوانی و گەنجی به تۆ بەخشی مناڵ نەبون
له ئێوارەی تەنیاییدا بەد مەست نەبوم خەیال نەبو
ئەگەر غەرقی ئەویند بوم خۆ باڵندەی بێ باڵ نەبوم
یان هەناری دار هەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبوم
بڕۆ ئیتر جارێکیتر تۆ به نەرمی نام بینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە
ئەگەر هاتم پەیامێک بوم له کانی له رۆشنتر
وەک پەروانه لەو دێو بەهار بێ زمان و غەریبتر
بەلام حەیف و هەزاران حەیف تۆ سێبەرت دڕک و خار بو
ئەوین لای تۆ هەر درۆ بو بیابانی پڕ له مار بو
بڕو ئیتر تازه هەرگیز نێوی دلم نادەم به تۆ
هەرگیز مەلی خۆشەویستی نافڕنمه باغچەی دلی تۆ
ئەگەر عومری جوانی و گەنجی به تۆ بەخشی مناڵ نەبوم
له ئێوارەی تەنیاییدا بەد مەست نەبوم خەیال نەبوم
ئەگەر غەرقی ئەویند بوم خۆ باڵندەی بێ باڵ نەبوم
یان هەناری دار هەتاوی ناو بەفرەکەی مەغریب نەبوم
بڕۆ ئیتر جارێکیتر تۆ به نەرمی نام بینیەوە
من بەفر بم تۆ خۆرەتاو هەر ئەبێ تۆ بتوێیتەوە



Writer(s): Mikail


Mikail - The Best Of
Album The Best Of
date of release
29-09-2017



Attention! Feel free to leave feedback.